کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یادی شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی

.

10:29 PM - 30/08/2018

۳۱ی ئابی هەمو ساڵێک، یادی لە دەستدانی ئازاد-ی سەرکردە و جوامێر و خۆنەویست دەکەینەوە، کە لە ساڵی ۱۹٨٨دا و، لە دوا قۆناغەکانی پڕۆسەی ئەنفالدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و، گەیشتە کاروانی نەمران!

ئازاد هەورامی، هەم پێشمەرگە و سەرکردە بو، هەمیش هونەر دۆست و هونەرمەند بو، بە جۆرێک؛ شۆڕش و هونەری ئاوێتەی یەکتری کردبو، بە دەستێکی چەک و بە دەستەکەی دیکەشی گیتاری هەڵگرتبو.

لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شۆڕش بە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئازاد-ی سەرکردە لە پێناو نەهێشتنی ئەو ستەم و زۆردارییەی کە رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق بەسەر گەلی کورددا سەپاندبوی، جوامێرانە قۆڵ و بازوی لێ هەڵماڵی و دەستی بە خەباتی چەکداری کرد، هەر لەو پێناوەشدا گیانی خۆی بۆ نەتەوە و نیشتمانەکەی بەختکرد!

لە بیرەوەری ۳۰ ساڵەی شەهید بونی ئازاد هەورامی دا، وێڕای درود بۆ گیانی پاک و بێگەردیی، هاوکات بەڵێن دوپات دەکەینەوە درێژە پێدەری هەمان ئەو رێبازە بین کە کاکە ئازاد گیانی خۆی لە پێناودا سپارد و بوە هەوێنی بەرەنگاربونەوەی ستەم و زۆرداری.

ئاسۆ مامەند
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە