کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانكۆی كۆیە كۆنفرانسێكی بۆ یادی لەدایكبوونی حاجی قادری كۆیی رێكخست

.

03:14 PM - 22/05/2016

بەئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كونسوڵی وڵاتان لەهەرێمی كوردستان و توێژەران و خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ ، كۆنفرانسێك لەشاری كۆیە بۆ یادی 200 ساڵەی لەدایكبوونی شاعیر حاجی قادری كۆیی رێكخرا كە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
كۆنفرانسەكەش لەلایەن زانكۆی كۆیەوە رێكخراوە و و بڕیارە تێیدا بەشێوەیەكی زانستیانە لێكۆڵینەوە بكرێت لەرەهەندە جیاوازەكانی شیعر و بابەتەكانی حاجی قادری كۆیی كە شیعرەكانی ئەو شاعیرە گەورەیە بۆ ووشیاركردنەوە و بەهێزكردنی هەستی نەتەوایەتی بووە و هەروەها بڕیارە لە كۆنفرانسەكەدا ژمارەیەك توێژینەوە پێشكەش بكرێت.

C_HACLxZnMI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە