کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مستیلەیەكی ئەڵماس نرخێكی پێوانەیی تۆمار دەكات

.

02:19 PM - 20/05/2016

مستیلەیەكی ئەڵماس لەزیادكردنێكدا بە 57 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت و  نرخێكی پێوانەیی تۆمار كرد. لە زیادكردنێكدا لەلایەن ماڵی ئێڤی كریستی لەشاری جنێڤی سویسرا مستیلەیەكی ئەڵماسی شین خرایە مەزادەوە و نرخێكی پێوانەیی جیهانی شكاند،  مستیلە ئەڵماسەكە كە بە بەهای سێ ملیۆن دۆلار خرابووە ڕوو بۆ فرۆشتن و بە 57 ملیۆن پێنج سەد هەزار دۆلار، هاوكات لەهەمان زیادكردندا مستیلەیەكی ئەڵماسی پەمەییی بە 31 ملیۆن  و پێنج سەد هەزار دۆلار فرۆشرا. مستیلەی ئەڵماسی شین یەكێكە لەجۆرە ئەڵماسە هەرە گرانبەهاكان و ناوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوی خاوەنی پێشووی فلیپ ئۆبنهایمر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە