کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەسیحییەکانی شەقڵاوە داوای پاراستنی گۆڕی مەسیحییەکان دەکەن

.

12:00 PM - 16/12/2025

دوای تێکدانی گۆڕستانی مەسیحیەکان لە شەقڵاوە، داوا دەکرێت گۆڕستانی تایبەت بە مەسیحیەکان بپارێزرێت لەودەستە تێکدەرانە.

سەرچاوەیەک لە مەسیحیەکانی شەقڵاوە بە میدیای یەکێتی راگەیاند، بەداخەوە گۆڕستانی نوێی مەسیحییەکان لە شەقڵاوە بۆ جاری دووەم بەتەواوی شێوێندراوە و نزیکەی 40 گۆڕ تێکدراوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،ماوەی دوورۆژە دەزگا ئەمنییەکانی ناوجەکە رێگە بە مەسیحییەکان و دەزگاکانی راگەیاندنیش نادەن سەردانی گۆڕستانەکە بکەن. 

ئەو سەرچاوەیە ووتیشی، ئەو شوێنە جگە لەوەی شوێنێکی مێژوویی و پیروزە ، لەهەمانکاتدا وەکو گەشتو گوزاری  ئاینی  بەکاردێت و سالانە  دەیان هەزار مەسیحی سەردانی ئەو شوێنە دەکەن و داواشیکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە گۆڕستان و شوێنە مێژوویەکانی مەسیحییەکان بپارێزن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە