.
10:58 AM - 16/12/2025
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سكاڵای یاسایی لەسەر تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) بەریتانی تۆماركرد.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی كە لە دادگای فلۆریدا تۆماركراون، ترەمپ، داوای قەرەبووی سێ ملیار و 700 ملیۆن پاوەندی بەریتانی دەكات واتا نزیكەی پێنج ملیار دۆلاری ئەمریكی، ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ (بی بی سی) تۆمەتباری كردووە بە ناوزڕاندن و پێشێلكردنی یاسا لەڕێی دەستكاریكردنی بەشێكی قسەكانی بەشێوەیەكی "چەواشەكارانە".
پێشتر (بی بی سی)، بەهۆی مۆنتاژكردنی وتارێكی ترەمپ لە دۆكیۆمێنتارییەكدا، كە وا دەركەوت، داوای "تـ.ـوندوتیـ.ـژی" دەكات پێش ئەوەی لایەنگرانی هێرش بكەنە سەر بارەگای كاپیتوڵ لە شەشی كانوونی دووەمی 2021، داوای لێبوردنی كردبوو، چونكە، بی بی سی بەشێك لە وتارەكەی پەخش كرد كە ترەمپ داوا لە لایەنگرانی دەكات رێپێوان بكەن بەرەو بارەگای كاپیتوڵ، لە گرتەیەكی تریشدا ترەمپ دەڵێت، "شەڕێكی سەخت بكەن" لە هەمان كاتدا بەشێكی لابردووە، كە تێیدا داوای ناڕەزایەتی ئاشتیانەی كردووە.
(بی بی سی) بەریتانی، لە رێگەی رسوماتی دانراو لەسەر بینەرانی، داهاتی خۆی پەیدا دەكات، پارێزەرانی وڵاتەكەش دەڵێن، هەر قەرەبووكردنەوەیەك بۆ ترەمپ رەنگە ببێتە هۆی سەرچاوەی گرژی سیاسی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە