.
10:42 PM - 15/12/2025
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، دوابەدوای راپۆرتمان سەبارەت بەهاتنی تەم و کەم بوونەوەی مەودای بینین، کاریگەری ئەو تەم و مژەی کە ئێستا دروست بووە لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەریەکەی تا سبەی بەیانی دەمینێتەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، مەودوای بینین لە ناوچەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردادێت و لەپارێزگای هەولێر مەودای بینین تەنها 200 مەتر دەبێت و لە پیرمام 10 کیلۆمەتر و لە ناوچەی شەمامک 100 مەتر دەبێت.
هەروەها لە پارێزگای دهۆک حەوت کیلۆمەتر ولە زاخۆش 6 کیلۆمەتر دەبێت.
هەر بەپێی زانیاریەکانی کەشناسی هەرێم مەودای بینین لە پارێزگای سلێمانی 10 کیلۆ مەتر دەبێت ولە قەزای چەمچەماڵیش10 کیلۆمەتر دەبێت.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێم، رایگەیاندوە، سبەی سێ شەممە پێشبینی هاتنی بەفر بارین وباران بارین بۆ سەر زۆربەی ناوچە ناوچەشاخاوییەکان هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەکرێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە