.
11:08 AM - 06/11/2025
قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوه پاڵاوگه نایاساییه‌كان دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه و ئەوەشیخستوەتەروو، بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ شه‌ش پاڵاوگه‌یان داخستوه و 12 کەسیشیان بە بە تۆمەتی پیشکردنی ژینگە دەستگیر کردوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە: له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كان بۆ پاراستنی ژینگه‌و ته‌ندروستی هاووڵاتیانی سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت سه‌ردانی ناوچه‌ی تانجه‌رۆ-یان كرد و به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنمایه‌كانی كاركردن، بڕیاری داخستنی ژماره‌یه‌ك پاڵاوگه درا.
دەشڵێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی فازڵ عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان- قائیمقامی سلێمانی به وه‌كاله‌ت ئه‌نجام دراوه و ئه‌و پاڵاوگانه به‌سه‌ركرانه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كارده‌كه‌ن، به‌پێی یاسای پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵاوگایانه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی نایاسایی كارده‌كه‌ن و تێزاب به‌كارده‌هێنن.
ئاماژەبەوەشکراوە، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م پاڵاوگه نایاساییه‌كانیان داوه، دوێنێ چوارشه‌ممه به‌هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی زڕگوێز شه‌ش پاڵاوگه‌ی نایاسایان داخستوه، هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی پیسكردنی ژینگه 12 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه.
قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند، له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ی شاره‌كه و ته‌ندروستی گشتی هاووڵاتیان، هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی پاڵاوگه نایاساییه‌كان داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە