.
08:50 AM - 06/11/2025
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پشووی رەسمی خوێندنگاكان بۆ ماوەی 6 رۆژ دەستیپێكرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە، پشووەکە بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت و سەرجەم خوێندنگە حکوومی، ناحکوومی و نێودەوڵەتییەکان دەگرێتەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی هەڵبژاردن و ئامادەکردنی بینای خوێندنگاكان بۆ ئەم پڕۆسەیە.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە کە دەوامی رەسمی خوێندنگاكان لە رۆژی ١٢ـی مانگ دەستپێدەکاتەوە.
شایەنی باسە، رۆژی ١١ـی مانگ کە رۆژی بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتییە، لە تەواوی دامودەزگا و فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە