.
08:41 AM - 06/11/2025
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بڕیار درا کێشەی مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی لە 2025/1/1 بە دواوە خانەنشین بوون و مووچەیان لەلایەن حکومەتی فیدرالەوە خەرج نەکراوە چارەسەر بکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەیەکیان وەک پێشینە لە سەر داهاتی ناوخوی هەرێم بۆ خەرج بکات و بە زووترین کاتیش چارەسەری ئەم بابەتە بکرێت.
بڕیارەکە سەرجەم ئەو پێشمەرگە و پلەدارانە دەگرێتەوە کە لە 2025/1/1 بە دواوە خانەنشین بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە