کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عایشە شان دوای 29ساڵ ڕوفاتەکەی دەهێنرێتەوە شاری دیاربەکرو لە تەنیشت دایک و باوکی دەنێژرێتەوە

.

11:45 AM - 18/06/2025

عایشە شان دەنگبێژێکی کورد لە دایک بووی ساڵی 1938لە شاری دیاربەکر ،، لەناوندێکی پڕ کەلتوری شاری دیاربەکر گەورە بووە  کە بەردەوام لەماڵی باوکی دانیشتنی دەنگ بێژانی کورد هەبووە.. حەزێکی زۆری بۆ دەنگبێژی دەبێ. لەتەمەنی 16ساڵی دەچێتەژیانی هاوسەری  هاوسەرەکەی ڕێگری لێ ئەکات بۆ گۆرانی ووتن .. لە 19ساڵی تەمەنی لەماڵەوە دەروات و دەچێت لەساڵی 1963لە ڕادیۆی ناوخۆی عەنتاب دەست بەگۆرانی ووت ئەکات   بەڵام هاوسەرو بنەماڵەی  هاوسەرەکەی  هەڕەشەی کوشتنی لێدەکەن  بەو هۆیەوە دەچێتە ئەستەمبۆڵ تا ساڵی 1972 دەبێتە گۆرانیبێژێکی بەناو بانگ بەهەردوو زمانی  کوردی  و تورکی گۆرانی دەڵێت .. گەڵێک لە گۆرانی بێژەکانی ئەوکات لەدەوری کۆدەبنەوە. بەهۆی هەڕەشەکانی خێزانی ناچار کۆچکردن دەبێت  بۆ ئەڵمانیا . لەوێش  چەند کاسێتێک بەزمانی کوردی دەر ئەکات. ساڵی 1979دەچێتە بەغداو لەوێ لەڕادیۆی کوردی بەغدا وەک کۆرانیبێژ کاردەکات و پاشان دەچێتە شاری  هەولێر لەوێ دەژی و لەنێوان بەغداو هەولێر درێژە بە ژیانی ئەدات. کاتێک لەبەغدا توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێ داوادەکات لەسەر زێدی خۆی بەخاک بسپێردرێت، ساڵی1994بڕیاری گەڕانەوە بۆ دیاربەکر دەدات، کەسوکارو  خزمانی هاوسەرەکەی ڕێگەی گەڕانەوەی پێنادەن . بەو هۆیەشەوە ناچاردەبێ لەنەخۆشخانەیەکی شاری ئیزمیر بمێنێتەوەوە رۆژی 18\12\1996لە شاری ئیزمیر  کۆچی دوایی ئەکات.  وەسیەتی کۆتایی ئەکات کە لە دیاربەکرو لە تەنیشت دایک و باوکی بینێژن . بەڵام خێزانەکەی ڕەزامەند نابن ، بەوهۆیەوە شارەوانی ئیزمیر لەگۆڕستانی بێکەسان لە ئیزمیر دەینێژن  شاژنێکی هونەری کوردی بێ کێل و  مەزار و  بێ ناونیشان و بەبێ پرسە دەنێژرێ.. دوای 29ساڵ لەلایەن ناوەندی کلتوری دیاربەکر ڕوفاتەکەی دەهێنرێتەوە شاری  دیاربەکرو لە تەنیشت دایک و باوکی دەنێژرێتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە