کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی : بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

.

01:36 PM - 20/04/2024

كەشناسی : بارانبارین دەستپێدەكاتەوە 

 

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان ، سبەینێ لەهەندێك كات و شوێن نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەندێكجاریش تاوەباران دەبارێت و هەورە بروسكەشی لەگەڵدا دەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەوری جیا جیا لە كاتەكانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرمی  لە تۆماركراوی دوێنێ نزیكدەبێتەوە.

 

بۆ سبەی یەكشەممە كەشناسی پێشبینی دەكات ، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەهەندێك كات و شوێن نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەندێكجاریش تاوەباران و هەورە بروسكەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەی گەرمی بە( 3 – 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ، نزمدەبێتەوە.

 

كەشناسیی هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی دەخاتەڕوو كە بەمجۆرەیە:

 

هەولێر : 28

 

سلێمانی : 25

 

دهۆك : 26

 

كەركوك : 29

 

هەڵەبجە : 27

 

زاخۆ : 26

 

سۆران : 24

 

حاجی ئۆمەران : 16

 

گەرمیان : 31

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە