کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا و هاوپەیمانان : هیچ پەیوەندییەكمان بە تەقینەوەكانی بابلەوە نییە

.

09:18 AM - 20/04/2024

هەریەك لە فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عیراق رایانگەیاند، هیچ پەیوەندییەكیان بە تەقینەوەكانی شەوی رابردووی پارێزگای بابلەوە نییە و هیچ هێرشێكیان ئەنجامنەداوە.

لە را گەیەنراوێكدا ، فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد، ئەوان هیچ رۆڵێكیان لە تەقینەوەكانی بابلدا نەبووە و هیچ هێرشێكیان ئەنجامنەداوە و هێزەكانی هاوپەیمانانیش لە عیراق رەتیانكردەوە، دەستیان لە تەقینەوەكانی پارێزگای بابلدا هەبێت و دڵنیاییاندا كە شەوی رابردوو هیچ هێرشێكیان ئەنجامنەداوە.

شەوی ڕابردوو، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە پارێزگای بابل بیسترا و زانیارییەكان باسلەوەدەكەن كە بارەگای حەشدی شەعبی لە سەربازگەكە كراوەتەئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە