.
06:07 PM - 19/04/2024
بازاڕی ژێر پردەكەی شاری سلێمانی، كەشوێنێكی تایبەت بەكڕین و فرۆشتنی باڵندە و پەلەوەر،لە ڕۆژانی هەینیدا جموجۆڵی هاوڵاتیانی زۆر تێدا دەبینرێت ،كە بەشێكیان ئاژەڵ و پەلەوەرەكانیان بفرۆشن و هەندێكیشیان بۆ كڕینی هاتوون.ژێرپردەكە تەمەنێكی درێژی هەیە لە ساغكردنەوەی ئاژەڵ و پەلەوەری دەگمەندا، ڕۆژانی هەینی جگە لە خەڵكی سلێمانی گەشتیارێكی زۆریش سەردانی دەكەن بۆ بینینی باڵندە و پەلەوەرەكان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە