کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەزای سەید مەجید وەك لێپرسراوی كارگێڕ‌یی رێكخستن دەستبەكاربوو

.

07:51 PM - 18/04/2024

لەهۆڵی ئاشتی، مەكتەبی رێكخستنی ی.ن.ك، بەئامادەبوونی سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و ژمارەیەك لەهەڤاڵانی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند و لێپرسراوی بۆردەكانی راگەیاندن و هۆشیاری لەمەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و سكرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی یەكێتی و كادرەكانی مەكتەب رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی، جەزای سەید مەجید ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك لێپسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن بەڕێوەچوو.

 دواتر سەركەوت زەكی لەوتەیەكدا باسی لەهەنگاوەكانی دوای كۆنگرە و كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن كرد و ئاماژەی بەشێوازی نوێی كاركردنی داهاتوودا و تیشكی خستە سەر مێژووی خەباتی جەزای سەید مەجید كە تێكۆشەرێكی دێرین و دڵسۆزی رێبازی سەرۆك مام جەلالە و لەمڕۆ بەدواوە وەك ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی كارگێڕیی رێكخستن دەستبەكاردەبێت هەروەها، تەئكیدی لەپشتیوانی مەكتەبی رێكخستن كردەوە بۆ سەركەوتنی كارەكانی.

 هاوكات لە رێوڕەسمەكەدا باس لەخۆسازدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە یەكێتیی هەموو ئامادەباشیەكی كردووە و لەهەموو رووەكانەوە تەئكیدی لەسەر هەڵوێستی یەكێتی كردەوە كە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت، دواتریش جەزای سەید مەجید لەوتەیەكدا سوپاسی سەركردایەتی و مەكتەبی رێكخستنی كرد بۆ پێدانی ئەو ئەركە نوێیە و رایگەیاند، ئەوەی لەتوانایدا بێت درێغی ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە