کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق 166 پەرلەمانتار بە لێبڕینی یەك ملیۆن دینار لە مووچەكانیان سزادەدات

.

05:42 PM - 18/04/2024

 رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی نەبوونی رێژەی یاساییەوە نەیتوانی كۆببێتەوە، بەوهۆیەش سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا سزای ملیۆنێك دینار بەسەر پەرلەمانتارانی ئامادەنەبوودا بسەپێنێت.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق 166 پەرلەمانتاری بەهۆی ئامادەنەبوون لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران سزادا و هەریەكێكیان ملیۆنێك دینار لە مووچەكانیان دەبڕدرێت.

سزادانی ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن پەسەندكرا كاتێك موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بابەتی سزادانی پەرلەمانتارانی ئامادەنەبوو لەكۆبوونەوەی پەرلەمان خستە دەنگدانەوە و زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا.

بڕیاربوو دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران بیستەم دانیشتنی ئەم وەرزەی یاسادانان رێكبخات، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی و ئامادەنەبوونی زۆرینەی پەرلەمانتاران دانیشتەكە هەڵوەشایەوە و لەكۆی 329 پەرلەمانتار 161 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكە بوون، بۆ دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەبێت 165 پەرلەمانتار لە هۆڵی كۆبوونەوەدا ئامادەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە