کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی دادگای فیدراڵی: پێدانی مافەكانی هاووڵاتیان لەعیراق و هەرێم بابەتێكە بەدەستوور چەسپاوە

.

04:41 PM - 18/04/2024

 

سەرۆكی دادگای فیدراڵی، جاسم محەمەد عەبود لەمیانی پێشوازیكردنی لەئاتێلا تار باڵیۆزی هەنگاریا لەعیراق باسی لەپرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كرد و ڕایگەیاند، پێدانی مافەكانی هاووڵاتیان لەعیراق و هەرێمی كوردستاندا بابەتێكە بەدەستوور چەسپاوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لەو چوارچێوەیەدایە، 

راشیگەیاند، بەپێی دەستووری عیراقی ساڵی 2005 دەبێت سەرجەم هاووڵاتیان لە مافدا یەكسان بن و لەسەر ئەو بنەمایەش، دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا دابین بكرێت. 

لەبەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانەوە ئاماژەی بەوە كرد، سیستمی دیموكراسی لەعێراق پێویستی بەدامەزراوەی دەستووری هەیە لەگەڵ سیستمێكی هەڵبژاردنی دروست و بوونی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و كۆمیسیۆنێكی سەربەخۆی هەڵبژاردن، كە ئەوەش بەپێی یاساكانی ژمارە 110 و ژمارە 117ی دەستووری عیراقیدا و چەسپێندراوە و یاساكەش هەموو عیراق و هەرێم دەگرێتەوە. راشیگەیاند، هەڵبژاردن پرسێكی گرنگ و بنەمای دیموكراسی وڵاتە و  پێویستە ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لەو ڕێگەیەوە جێبەجێ بكرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە