کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی لەگەڵ كونسوڵی رووسیا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە

.

04:09 PM - 18/04/2024

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، بەگرنگییەوە هەڵسەنگاندن بۆ سەردانەكەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رووسیا و دیدار و كۆبوونەوەكانی كرا. هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی زیاتر و گەشەپێدانی پەیوەندییەكان كرایەوە بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و جەخت لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دوور لە هەموو دەستتێوەردانێك كرایەوە و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ وتی، یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و دەمانەوێت ئەم پرۆسە دیموكراسییە ببێتە مایەی نوێبوونەوەی هەرێمی كوردستان و حوكمڕانییەكی بەهێز و تەندروست.

راشیگەیاند، دروستكردنی بەربەست لەبەردەم پرۆسەكەدا، لێدانە لەخواستی خەڵكی كوردستان و نیشاندانی روویەكی نەخوازراوی هەرێمی كوردستانە لەبەردەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، جگەلەوەی ناكرێت چیتر یاری بەچارەنووسی میللەتێك و بەها باڵاكانییەوە بكرێت.

لەدرێژەی دیدارەكەدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و رەواندنەوەی ناكۆكییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا جەختییان لەبەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە