کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی پێشوازی لە دەیڤد بەرگر هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق كرد

.

03:53 PM - 17/04/2024

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان کرا و جەخت لە گرنگی و پێویستیی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كرایەوە كە وەڵامدەرەوەی خواستەكان بێت و ببێتە مایەی گۆڕانكاری لەناوچەكە.


لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پابەندبوونی یەكێتی بەو وادەیە دووپاتكردەوە كە سەرۆكایەتیی هەرێم بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دایناوە و راشیگەیاند، هەموو هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، زیان لە هەرێمەكەمان دەدات و دەسەڵاتە یاسایی و ئیدارییەكانیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. بۆیە پێویستە هەڵبژاردن بكرێت و ئەزموونەكەمان گەشەپێبدات نەك هەوڵ بۆ دواخستنی بدرێت.

سەرۆک بافڵ روونیشیکردەوە، دڵنیاین هەڵبژاردنی ئەمجارە دەبێتە هۆی بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و وێنەیەكی دیموكراسیی هەرێمەكەشمان نیشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات.

DSC00258 copy.jpg

DSC00298 copy.jpg

DSC00235 copy.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە