کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری دزیکردنی ئۆتۆمبێل ڕادەگەیەنێت

.

12:59 PM - 20/03/2024

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری  ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و بەشی ئاسایشی قەزاو ناحیەکان, توانیان (٨)تۆمەتباری دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیربکەن و (٤) ئۆتۆمبێلیان بگەڕێنڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

 

پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، بەبڕیاری دادوەر (٨)تۆمەتبار لە٢٠٢٤/٢/٢٩ دەستگیرکران، کە (٦)ئۆتۆمبێلیان دزیوە لەجۆرەکانی

(مازدا،BMW)ویستویانە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ ساغی بکەنەوە، ئافرەتێک سەرپەرشتی باندەکەی کردووە.

 

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (٤٤٣)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و هەروەها بەپێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و پشکنینەکان دەرکەوت کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە