کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی براوەبوو

.

04:47 PM - 30/10/2023

لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی یانەكانی فەڕەنسا پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی ستاد ریمس بۆوە لە دەقیقەكانی 16  و 28 دا وارین زایری ئیمیری و كیلیان مباپێ توانیان دوو گۆڵی یەك لە دوا یەك ببەخشنە یانە پاریسیەكە  هەروەها لە پێش تەواو بوونی گێمی یەكەمی یارییەكە بە چەند دەقیفەیەك و بە دیاری كراوی لە دەقیقەی 43 دا ستیڤ مۆنی گۆڵی یەكەمی یانەی ستاد ریمسی تۆماركرد و جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردەوە  لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا بە ئاستێكی بەرز ترەوە دەبیندران و لە دەقیقەی 52 شدا ئەنجامەكەیان لە رێگەی جێرمی لی دوارۆنەوە یەكسان كردەوە دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی پی ئێی جی كۆنترۆڵی یاریگایان گرتەوە دەست و لە دەقیقەی 89 شدا كیلیان مباپێ توانی گۆڵی دووەمی خۆی و پێشكەوتنی یانە كەی تۆمار بكات  لە كۆتاییشدا پاریس سان جێرمان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە و پێگەی لە خۆی پلەی دووەملی ریزبەندی خولەكە بەهێز تر كرد 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە