کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی بووەتە گەورەترین ناوەندی بازرگانی لە عیراقدا

.

05:38 PM - 08/06/2023

سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، لە دیدارێكیدا لەگەڵ گەلی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووری سلێمانی ئاشكرایكرد، سلێمانی بوەتە ناوەندێكی گەورەی بازرگانی لە عیراقدا‌و لە ساڵی 2021دا بەرهەمی ناوخۆیی ئەم پارێزگایە 2 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە. باسی لەوەشكرد كە پڕۆژەی گەنجینەكانی ژووری بازرگانی كە لەسلێمانی دروستكراوە، لەسەر ئاستی عیراق‌و وڵاتانی ناوچەكەش نمونەی نییە‌و دەتوانرێت بەشی شەش مانگ خۆراك‌ و پێداویستی تێدا هەڵبگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە