کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی بۆ جوتیارانی کوردستان: لەهەوڵداین بۆ چارەسەر کردنی گرفتی وەرگرتنی گەنم

.

12:10 PM - 26/05/2023

 

بە مەبەستی چارەسەکردنی کێشەی کەمی  وەرگرتنی بڕی گەنم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لەپێناو چارەسەر کردنی و زیاد کردنی بڕی دیاری کراو.

 

لەوبارەیەوە بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە گەلی کوردستانی راگەیاند راگەیاند: پەیوەندیمان کردووە بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتی کەمی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و داوامان کردووە ئەو بڕەی کە دیاری کراوە بۆ هەرێم زیاد بکرێت.

 

 وتیشی: بڕیارە داواکارییەکەمان کە داواکاری جوتیارانی هەرێمە، بەم نزیکانە بگاتە بەردەستی سەرۆکی وەزیرانی عێراق محمد شیاع السودانی.

 

ئاماژەی بەوەشدا کە؛ جوتیارانی هەرێم رەنجێکی زۆریان داوە تاوەکو بەرهەمی گەنمیان بەڕێژەیەکی باش بڕواتە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئێمەش هەوڵی جددی دەدەین تاوەکو ئەو رێژەیەی دیاری کراوە زیاد بکرێت لە چوارچێوەی پلانی بەبازاڕکردنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق بە هەمان شێوەی جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر باشی گەنم لە ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە