کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوە یەكگرتووەكان گەڕاندنەوەی پارە بلۆك كراوەكانی ئێران ڕەت دەكاتەوە

.

08:22 PM - 30/03/2023



دادگای باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان لە بڕیارێكدا، داوایەكی تارانی بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆك كراوەكانی وڵاتەكەی ڕەت كردەوە.

 دوای ئەوەی حكومەتی تاران داوایەكی بۆ گەڕاندنەوەی دوو ملیار دۆلاری بلۆك كراوی وڵاتەكەی پێشكەشی یەكێتی ئەوروپا كردبوو، كە لەلایەن لێپرسراوانی ئەمریكاوە وەك قەرەبووی قوربانیانی تەقینەوەكەی 1983ی لوبنان و، هێڕشەكانی تری پەیوەست بە ئێران بلۆك كرابوو، لە دانیشتنێكدا دادگای باڵای یەكێتی ئەوروپا داواكەی حكومەتی تارانی ڕەت كردەوە.

دادگاكە ئاماژەی بەوەش كردووە، چەند هەوڵێكی تری واشنتۆن هەن بۆ دەستبەسەرا گرتنی سەروەت و سامانی ئێران و ئێرانیەكانی ئەمریكا، دژی ڕێكەوتنی ساڵی 1955ن پێویستە هەردوو وڵات لەو بارەوە دانوستان بكەن و ڕێبكەون، گەر نەشتوانن ڕێبكەون ئەوا بڕیارەكە دەبێت لە دادگای لاهای یەكلا بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە