.
11:06 - 28/03/2023
ستران عەبدوڵلا
دیموکراسییەکی هیلاک و شەلەشەل و تینوو وەختێک دەگاتە ئاوی خاسە، دەستورێکی پێشێلکراو و سەروەرییەکی ناکامڵ وەختێک دێتە سەر مافی هاوڵاتی
کورد لە کەرکوک .. کوردایەتییەکی بە هاشوهوش لەو دیو سەیتەرەی پردێ و هەڕەشەی بێ تام بە زمانی کوردی . دانەیەکی کاغەزین وەختێک دەگاتە ئەو دیوی حەمرین. لە بەغدای موفلیس هەمووی بۆ کورسی ، بە سەبەتەی تەحالوفی سوننە و ئیقلیمەوە گرێ دەدەن و بە سێوی گەنیوی جارانی دەفرۆشنەوە.
لە داخی مالکی قەراربوو عێراق بکەنە (دراوسێیەکی باش) و دەوڵەتەکە جاڕ بدەن. لە داخی کوردی کەرکوک ،کە ئەوە داخە ئەسڵییەکەیانە، سەد کەینوبەینیان ماوە کەشفی بکەن. ئەمە دەستکەوتەکانە کە باسیان کرد و جێی شانازی نابێ قەت لەگەڵی بین و سوودەکەی بخوێن. ئەگەر سوودێکی مابێ
هەڵدێراون لەم کێوانە بوونەتە پەندی زەمانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە