کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گواستنەوەی پارێزگای سلێمانی شۆفێرانی تاكسی ئاگادار دەكاتەوە

.

03:04 PM - 26/03/2023

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوەی پارێزگای سلێمانی شۆفێرانی تاكسی سنوری ئەو پارێزگایەی ئاگاداركردەوە كە 1ی مانگی حەوتی ئەمساڵ دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی شیرت و لەزگە و لۆگۆی ئۆتۆمبێلەكانیان و دوای ئەو بەروارە هەر ئۆتۆمبێلێك ئەو فۆڕمەی وەرنەگرتبێت و ڕێوشوێنە یاساییەكانی تەواو نەكردبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت، ئەوەشی خستەڕوو كە تا ئێستا لە كۆی 27 هەزار تاكسی 13 هەزار و 500 تاكسی لەزگەی لێدراوە و زیاتر لە 20 هەزار فۆڕمیش دابەشكراوە، لەبارەی گواستنەوەی سەرنشین بەشێوەیەكی نایاسایی بەڕێوەبەری گواستنەوەی پارێزگای سلێمانی وتی: هەر ئۆتۆمبێلێك بە شێوەیەكی نایاسایی سەرنشین لە ناو شارەوە بۆ پارێزگاكانی تری عێراق بگوازێتەوە بە بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار غەرامە دەكرێت و ئەگەر هاتوو هێڵیشی هەبوو بەڵام بە شێوەی نایاسایی و لە دەرەوەی تەرمیناڵەكان سەرنشین بگوازێتەوە بڕی 750 هەزار دینار غەرامە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە