کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی: لایەنە سیاسیەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی

.

05:45 PM - 22/03/2023

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، داواكرین لایەنەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتیەكانیانەوە.

 

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئەوەشهاتووە، "بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسلمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین".

 

هەروەها ئاماژەبەوەدراوە، "ئومێدەوارین مانگی رەمەزانی پیرۆز، مانگی خێرو خۆشی و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بێت بۆ گەلەكەمان." 

" هەروەك هێز و لایەنە سیاسیەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتیەكانیانەوە". مەكتەبی سیاسی لە پەیامەكەیدا وادەڵێت.

لە كۆتایی پەیامەكەدا هاتووە، "لەیەزدانی مەزن داواكارین، لەم مانگە پیرۆزەدا،هەمووان بەدوور بن لە هەركێشە و نەهامەتیەك و بە تەندروستییەکی باشەوە رۆژوو و ئەركە ئاینیەكانیان جێبەجێبكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە