.
02:04 - 22/03/2023
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی پەروەردە، چەند بڕیارێكی وەزارەتەكەی لەبارەی دەواخمی خوێندنگەكان لە رەمەزاندا ئاشكراكرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی سامان سیوەیلی، دەوامی مامۆستایان لەناو ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە ، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بەم جۆرەدەبێت :
١- هەر وانەیەک ٥ خولەک کەمدەکرێتەوە.
٢- مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە ، ئەوکاتانەی کە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.
٣- خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆرانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە