.
02:23 - 20/03/2023
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، بزوتنەوەی گۆران لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەی بزوتنەوەی گۆراندا هاتووە، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان و هەڤاڵانتان دەکەین و هیوادارین ساڵی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی سەرتاسەری نێوان هەموان بێت لە کوردستانێکی ئازاد و سەقامگیر و پر خۆشگوزەرانیدا بۆ هەموو رۆڵەکانی گەلەکەمان و خۆشی و ئاسودەیی و بەدیهاتنی خواستەکانی بێت.
لەبەشێکی تری پەیامەکەی بزوتنەوەی گۆراندا ئاماژە بەوەدراوە، "بەهەوڵی هەمەلایەنە زاڵ بین بەسەر هەموو ئەو کۆسپ و قەیرانە نەخوازراوانەی کە بەرۆکی گرتووین"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە