.
12:11 - 19/03/2023
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆکاری هەڵکەندنی بیر سێ هاوڵاتیی دەستگیرکران.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سـەرەڕای ڕێنماییە بەردەوامەکانی بـەڕێوەبەرایەتیەکەمــان بۆ پاراستنی سـامانی ئاوی ژێر زەوی و هەوڵی بەردەوامی مەفرەزەکانمان بۆ ڕێگری کردن لە بیرهەڵکەندن بەشێوەی نایاسایی ، بــەڵام تا ئێسـتاش لەلایەن سەرپێچیکارانەوە پێشێلی یــاسا دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لـە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیـسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەهاوبەش لەگەڵ بنکەی بەکرەجۆ ، دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( قوڵقوڵە ) توانرا سێ هاوڵاتیی دەستگیربکرێت کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیربوون هاوکات توانیان دەست بگرن بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پـەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە