.
11:28 - 19/03/2023
بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ راگەیاند
بانکی ناوەندی عیراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە راگەیاند، کە ١٩٠ ملیۆن و ٨٦٣ هەزار و ٢٤٥دۆلاری خستە بازاڕەوە.
کە ٨٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد و ١١٠ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ٢٤٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە خستەڕوو.
دوای ئەوەی بانکی ناوەندی نرخی ١٠٠$ دۆلاری بە ١٣٢ هەزار دینار جێگیرکرد، بەڵام تائێستا نرخی دۆلار لە بەرزیدا ماوەتەوە، لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠$، ١٥٦ هەزار و ٧٠٠ دیناری عیراقییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە