کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی گەشتیاری توركیا ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد

.

06:02 PM - 31/01/2023


داهاتی كەرتی گەشتیاری توركیا لە ساڵی 2022دا 46 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە، كە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا تۆماركرابێت.
دەستەی ئاماری توركیا بڵاویكردەوە، داهاتی كەرتی گەشتیاری توركیا لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتۆتە 46 ملیار‌و 284 ملیۆن دۆلار، كە بەراورد بەساڵی پێشتر بەڕێژەی لەسەدا 53 پۆینت 4 زیادیكردوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانە، تێكڕای خەرجی ڕۆژانەی هەر گەشتیارێك 89 دۆلار بووە، بەوپێیەش خەرجی گەشتیاران لە ساڵی ڕابردوودا بەڕێژەی لەسەدا 130 زیادیكردوە.
لای خۆشیەوە محەمەد نوری ئارسۆی وەزیری ڕۆشنبیری‌و گەشتوگوزاری توركیا لە تویتێكدا نوسیویەتی، داهاتی گەشتیاری لە ساڵی 2022دا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد‌و زیاتر بووە لە 46 ملیار دۆلار، لەدوای كۆرۆناوە باشتر لە وڵاتانی تر گەشەمان كردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە