.
09:50 - 26/01/2023
ووتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی یەكێتی و پارتی باسی هەڵبژاردن و ئیدارەدانی هەرێم تەوەری سەركی كۆبوونەوەكە دەبێت .
سۆران جەمال تاهیر، ووتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە .
ووتیشی: كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لە بارەی بارودۆخی سیاسی، ئەمنی، ئابوری و ئیدارەدانی هەرێم كە ئەمانەش هەمووی دەبنە بنەمایەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان .
لەبارەی ئەندامانی بەشداری وەفدی یەكێتی، وتەبێژی یەكێتی ئاشكرایكرد، وەفدی بەشدار لە كارگێڕ و ئەندامی سەركردایەتی و حكومەت لەسەر ئاستی باڵا پێكهاتووە و هەموو دەسەڵاتێكیش دراوە بەئەندامانی وەفدەكەی یەكێتی لەوبارەیەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە