کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كوردێك وەرگێڕی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە

.

07:12 PM - 07/01/2023


كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی دیاری جیهانی تۆپی پێ و خاوەنی ژمارە پێوانەییەكان، دوای ئەوەی بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودیەوە بكات، كەسێكی كورد بەناوی مەحمود حەنان كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە، وەك وەرگێڕی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەركەوت.


مەحمود حەنان لە ساڵی 1973 لە شارۆچكەی راجۆی سەر بە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لەدایك بووە، محمود حەنان شارەزاییەكی باشی لە بواری تۆپی پێدا هەیە و پەیوەندییەكی بەهێزیشی لەگەڵ تۆپی پێی وڵاتی سعودیەدا هەیە و لە گرێبەستكردن لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆشدا رۆڵی هەبووە.
حەنان بە هەشت زمان قسە دەكات وەك زمانەكانی (ئینگلیزی، عەرەبی، روسی، ئیسپانی، كرواتی، سربی، بۆسنی و زمانی دایك، كە زمانی كوردییە.


مەحمود حەنان لەساڵی 1999 وە پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودییەوە كردووە و رۆڵی گرنگی لە سەركەوتنەكانی ئەو یانەیەدا هەبووە، گرنگترینیان گرێبەستكردن بوو لەگەڵ ئەستێرە پرتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.


مەحمود حەنان لە كاتی ناساندنی كریستیانۆ رۆناڵدۆدا وەك وەرگێر دەركەوت و سەرنجی جیهانی تۆپی پێ و میدیاكانی بۆ خۆی راكێشا و پەیوەندییەكی بەهێزیشی لەگەڵ لێپرسراوانی بواری تۆپی پێی سعودیەدا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە