کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانەوە لە چیای ئاسۆس 6 كەس بوونەتە قوربانی

.

09:19 PM - 02/12/2022

ژمارەیەك فڕۆكەیەكی جەنگی بۆردومانی چیای ئاسۆسیان لەسنووری ماوەت كرد و بەو هۆیەوە 5 كەس بوونە قوربانی و كەسێكیش بێسەروشوێنە.
لەو بارەیەوە كامەران حەسەن قایمقامی ماوەت بەگەلی كوردستانی راگەیاند: لەلایەن فڕۆكەی جەنگیەوە بۆردومانی چیای ئاسۆس كراوە و بەو هۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و 3 كەسی تریش برینداربوون و كەسێكیش بێ سەروشوێنە، ئاماژەی بەوەشكرد: كە هەوڵیانداوە بە فڕۆكە بگەنە شوێنی رووداوەكە بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەمنی ئەو شوێنەوە نەتواندراوە ئەو كارە بكرێت بەڵام لە هەوڵدان هاوكاری ئەو كەسانە بكەن، قایمقامی ماوەت تەئكیدی لەوەشكردەوە: كە بارودۆخی ئەمنی چیای ئاسۆس خراپە و بەردەوام درۆنی جەنگی بەسەریدا دەفڕێت، ئەوەشی خستەڕوو: كە بەردەوام هێرشەكانی چیای ئاسۆس لەلاین سوپای توركیاوە بۆردومان دەكرێت و پێدەچێت هێرشەكەی ئەمجارەش لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە ئەنجامدرابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە