کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی هەوڵێكی گەورەی قاچاخچێتی چەک ئاشکرادەکات

.

07:57 PM - 29/11/2022



بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشیی پارێزگای سلێمانی لە دوو ھەڵمەتی جیادا دەستیگرت بەسەر 600 پارچە چەك و ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەکیش لە سنووری پارێزگاكە ئاشکرادەکات.

هەروەها لە ئۆپراسیۆنێکدا بە ھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکدا بارێکی دیكە دەستیبەسەردا گیرا، کە پێکھاتبوو لە زیاتر  لە ( ٣٠٠ کڵاشینکۆف  و دەمانچە ، ٥٠٠٠ ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک  )  کە ئامادەکرابوو  بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت .

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی:

ئاسایشی سلێمانی لە دوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر (٦٠٠ پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف ، دەمانچە  و زیاتر لە ٦٠٠٠ ھەزار فیشەک )  ھێزەکانیشمان وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بکەنەوە .

رۆژی پێنج شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٢ لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوەو جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەری،  خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیرکراو دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە  بارێکی چەکی پێبووە کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٢٥٠ ) دووسەدوپەنجا دەمانچە.


دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوەی ورد دەستی پێکرد و زانیاری زیاتر بەدەست ھات لەسەر کۆگایەکی نھێنی کە سەدان چەک و ھەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەکی چەکی تێدا حەشاردراوە .

لە ئۆپراسیۆنێکدا بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا  ( کایەندا )  بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستیبەسەردا گیرا  کە پێکھاتبوو لە زیاتر  ( ٣٠٠ کڵاشینکۆف  و دەمانچە ، ٥٠٠٠ ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک  )  کە ئامادەکرابوو  بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت .
تەواوی کەیسەکەش رووبەڕووی دادگا کرایەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست .



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە