کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەوت تۆمەتبار دەستگیرکران

.

05:52 PM - 02/10/2022

دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس، کە چەند تۆمەتبارێک بەجلی سەربازیەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر گۆڕەپانێکی سووتەمەنی و  هەڕەشەی دەست بەسەرداگرتن و داوای سەرانە دەکەن.
دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بنکەی پۆلیسی چوارچرای ڕاسپارد، کە بە دواداچوونی ورد و بە پەلە بکەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران.

دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست، توانرا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان حەوت کەسە دەستگیر بکرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر چەند پارچە چەکێک و ژمارەیەک فیشەک و شانەی کڵاشینکۆفدا.

لە ئێستادا تۆمەتباران (ص،ی،ز لە دایکبووی ١٩٨٧)، (ا، س،م لەدایک بووی ١٩٩٩)، ( خ، ک، م، لەدایکبووی ١٩٩٣), ( ا، ا ،ا لەدایکبووی ٢٠٠١)، ( ز،ڕ،ص لەدایکبووی ١٩٧٣), ( ب،م،خ لەدایکبووی ١٩٩٩), ( ن،ف،ا لەدایکبووی ١٩٧٤)،

 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی ١٥ لەیاسای چەک، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە.

جێی باسە: تۆمەتباران وەک کارمەندی هێزە ئەمنیەکان خۆیان ناساندبوو، بەڵام کارمەندی هیچ کام لە هێزە ئەمینیەکان نین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە