کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید هێرشبەرێكی ئەلبانی كردۆتە ئامانج

.

02:47 PM - 23/09/2022


رۆژنامەكانی بەریتانیا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چاویان بڕیوەتە تواناكانی  ئەرما ندۆ  بۆ رخای  ئەلبانی و هێرشبەری لاوی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادەن بڕی 20 ملیۆن پاوەند بۆ كڕینی ناوبراو تەرخان بكەن، سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی میرینگی بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی بلوز دەست پێ بكەن، ئەویش تا بتوانن لە نزیك ترین كاتدا بۆندی ئەرما ندۆ بۆرخا بە سوودی یانەكەیان یەكلایی بكەنەوە و پێش سەرجەم یانەكانی تری ئەوروپا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن، سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی یانە مەدریدیەكە لەگەڵ بەڕێوە بەری كارەكانی ئەو یاریزانە ئەلبانییە گفتوگۆیان كردووە و یاریزانی ناوبراویش لای خۆیەوە پێشوازی لە چوونی بۆ ریزەكانی ئەو یانەیە كردووە، لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : هەرچەندە ئەركی یانەی ریاڵ مەدرید لە كڕینی ئەو یاریزانەدا ئاسان نابێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا بتوانن ئیدارەی چێڵسی رازی بكەن بە فرۆشی ئەو یاریزانە بە یانەكەیان، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەرما ندۆ بۆرخای تەمەن 21 ساڵ بە شێوەیەكی بەردەوام لە یانەكە پشتی پێ نابەسترێت و یاریزانی ناوبراویش لای خۆیەوە زیاتر لە جارێك داوای لە بەرپرسانی یانە لەندەنیەكە كردووە كە رێگەی پێ بدەن روو لە ریزی یانەیەكی تر بكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە