کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە یاری لوتكەدا ئیتاڵیا و ئینگلتەرا بەیەكدەگەن

.

02:44 PM - 23/09/2022


هەروەها لە یاری لوتكەی جەولەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی نەیشنس لیگ و لە بەهێز ترین رووبەروو بوونەوەی گروپی سێیەمی ئاستی یەكەم، سەعات 9 و 45 دەقیقەی شەو هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا لە یاریگای سان سیرۆی  شاری میلانۆ بەیەك دەگەن، بۆ ئەو یارییەش راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە سەرجەم یاریزانە بە توانا و ئاست بەرزەكانیان بانگهێشت كردووە و لە پلانی ئەوەشدان هەر لە سەرەتاوە بەشداری بە بەشێكی زۆری ئەستێرەكانیان بكەن، ئەویش تا بتوانن بەهێز ترین یاری ئەو جەولەیە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە، بە تایبەتی رۆ بێرتۆ  مان چینی راهێنەری ئیتاڵیا كە دەیەوێت بە بردنەوەی بەرامبەر بە ئینگلتەرا و لە ئەگەری هەر ئەنجامێكی نەخوازراوی ئەڵمانیا و هەنگاریا هەنگاوێكی تر هەڵبژاردەكەی لە پێشەنگی ریزبەندی نزیك بكاتەوە، لای خۆشیەوە ساوس گێتی  راهێنەری ئینگلتەرا ئامادەكارییەكی چڕی بۆ ئەو یارییە كرووە و بە نیازیشە بۆ یارییەكەی بەرامبەر بە ئیتاڵیا چەند گۆرانكارییەك بكات، تا كۆتایی بە ئەنجامە خراپەكانی هەڵبژاردەكەی بهێنێت و یەكەم بردنەوەش لە خولەكە تۆمار بكات، جێی وەبیرهێنانەوەیە لە رابردوودا هەردوو هەڵبژادە 29 جار بەیەك گەیشتوون، كە 12 یاری لە بەرژەوەندی ئیتاڵیا بووە و لە 8 یاریشدا ئینگلتەرا براوە بووە، هەروەها لە 9 یاریش هەردوولا یەكسان بوون .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە