کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیاری لێخۆشبوونی سەر باج بۆ مانگێكی دیكە درێژ كرایەوە

.

08:00 PM - 21/09/2022

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بریاری لێخۆشبوون لە سزا و سوودی دواكەوتنی ساڵانەی سەر باجی بۆ ماوەی مانگێكی دیكە درێژكردەوە و ئەم لێخۆشبوونە لەسەدا 100 لەسەر سزای دواكەوتن و سوودی سەر بڕی باجەكە دەبێت.
عەلی عەبدولڕەحمان جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی باجەكان و خانووبەرەی میری بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند: بەهۆی خراپی دۆخی هەرێمی كوردستان، خەڵكێكی زۆر نەیاندەتوانی ئەو باجەی لەسەریانە بیدەنەوە، ساڵانەش ئەگەر باج نەدرێت بڕی سزاو سوود زیاد دەكات، ئەوەبوو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری لێخۆشبوونی لەسەر بڕی سزا و سوودی سەر باجدەران دا.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەو بابەتە دوو دیوی هەیە، دیوێكیان ئەوەیە كەس ناتوانێت خۆی لە باج بدزێتەوە و دیوێكی دیكە ئەوەیە كە توانیومانە بڕێك سیولە لە بانكەكان لە ڕێگەی وەرگرتنی باجەوە زیاد بكەین.
سەبارەت بەدرێژكردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە لێخۆشبوون لە سزاو سوودی دواكەوتنی ساڵانەی سەر باج كە بۆ ماوەی مانگێك درێژكراوەتەوە،‌ جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی باجەكان وتی: ئەمەش هەر لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەبێت، كە تەنیا ئەو باجە دەدات كە ساڵانە لەسەری دەكەوێت، ئەم لێخۆشبوونە لەسەدا 100 لەسەر سزای دواكەوتن و سوودی سەر بڕی باجەكە دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە