کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناردنی بەنزینی 690 دیناری لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

.

07:29 PM - 08/08/2022


د.بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ گەلی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد بڕیارە بەمنزیكانە ناردنی بەنزینی 690 دیناری لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە، كە بڕەكەی یەك ملیۆن ‌و 80 هەزار لیترە لە ڕۆژێكدا.
ئاماژەی بەوەشكرد ئاگادارییان كردۆتەوە كە وەزیری نەوتی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادكردنی بەشە بەنزینی پارێزگای سلێمانی‌و لەمەودوا كە ناردنی بەنزین دەستیپێكردەوە، پشكی سلێمانی ڕۆژانە لە 360 هەزار لیترەوە بۆ 540 هەزار لیتر زیاد دەكرێت، بەپێی بەڵێنەكانی خودی وەزیری نەوتی عیراقیش بەمزوانە بەنزینەكە دەگاتە سلێمانی ‌و یەكەمین جاریشە ئەو ڕێژە زۆرەی بۆ تەرخان بكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە