.
12:03 - 07/08/2022
چێڵسی یاری لوتكەی هەفتەی دەستپێكی لە ئیڤەرتۆن بردەوە
هەر لەبەردەوامی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی پریمەرلیگ لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یەكتر بەڵام ئەنجامەكە هەر وەك خۆی مایەوە تا لە دوا ساتەكانی گێمی یەكەمی یارییەكەدا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی میوان هەژمار كرد و جۆرجینیۆش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی پێشكەوتنی بلوزی تۆماركرد سەرەرای ئەوەی لە گێمی دووەمدا یارییەكە ئاستێكی بەرز تری بەخۆوە بینی و یاریزانانی هەردوو یانەش چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ دروست بوو بەڵام هیچ لایەك لە تۆماركردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یارییەكە هەر بەو تاكە گۆڵەی جۆرجینیۆ مایەوە بەوەش یانەی چێڵسی توانی لە یەكەم یاری وەرزی نوێی پریمەرلیگ بردنەوە تۆمار بكات .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە