کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خوێندكارانی وەرگیراو لە بۆردی پزیشكی ددان سوپاسی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان دەكەن

.

03:46 PM - 02/07/2022

خوێندكارانی وەرگیراو لە بۆردی پزیشكی ددان سوپاسی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە ٢ی تەموزی ٢٠٢٢هەڤاڵ (جوتیار نوری)ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان بەئامادەبونی هەڤاڵ (د.جبار محمد) ئەندامی مەكتەب  پێشوازیان لە ژمارەیەك خوێندكارانی وەرگیراو لە بۆردی پزیشكی ددان و بەڕێوەبەری كارگێڕی سەنتەری پزیشكی ددان  كرد.

مەبەستی سەردانەكەیان گەیاندنی پەیامی سوپاسگوزاری خوێندكارانی وەرگیراو لە بۆردی پزیشكی ددان بۆ مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان لە پای ئەو پشتیوانی و  دەستگیرۆیەبەردەوامە بۆیان،هەروەها ،چەند داواكارییەكیان خستە بەردەم هەڤاڵ لێپرسراوی مەكتەب.

هەڤاڵ (جوتیار نوری)لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتیەكان ،وتی هەرچیمان. پێبكرێت درێغی لە خزمەتكردنی خوێندكاران ناكەین،بۆیە ئەوەی لەڕابردوو بۆ ئێوەی خوێندكارانی وەرگیراو لە بۆردی پزیشكی ددان كردومانە ،بە ئەركی خۆمانمان زانیوە،هاتنەوەشتان بۆ مەكتەب و گەیاندنی سوپاسكردنی مەكتەب بەرزدەنرخێنین.

سەبارەت بەداواكارییەكانیشیان  هەڤاڵ لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان ، ڕایگەیاند  بە هاوكاری(د.سەباح)بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی  سلێمانی  هەوڵی جدی دەدەین تا بەزوترین كات چارەسەری بكەین.

لە بەرامبەردا نوێنەری خوێندكارانی وەرگیراو لە بۆردی پزیشكی ددان ،جارێكی دی سوپاس و دەستخۆشیان لە مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان كرد،كە بەردەوام لە خەمی خوێندكاراندا بووە و كێشەو گرفتەكانی وەك كێشەو گرفتی خۆیان زانیوەو لە كەمترین كاتدا چارەسەریانكردون بۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە