کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید بۆندێكی گرانبەهای كڕینی جودی بیلینگهام ئامادەكردووە

.

11:14 AM - 24/06/2022

ریاڵ مەدرید بۆندێكی گرانبەهای كڕینی جودی بیلینگهام ئامادەكردووە
بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی جودی بیلینگهامی ئینگلیزی فەڕەنسی و ئەستێرەی لاوی یانەی بوروسیادۆرتمۆند دەست بەردەوامە و بە نیازیشن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی ئەو یانە ئەڵمانیە دەست پێ بكەنەوە   سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی میرینگی گرنگیەگی زۆر بە تواناكانی بیلینگهام دەدەن و لەو باوەرەشدان ئەو یاریزانە بتوانێت لە داهاتووییەكی نزیكدا ببێتە یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەیان و لە وەرزەكانی داهاتوودا سوود لە تواناكانی وەربگرن   هەر بەو هۆیەشەوە بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێكی لەگەڵدا ئیمزا بكەن و پێش سەرجەم یانەكانی تر بە تایبەتی یانە ئینگلیزییەكان گرێبەستەكەی یەكلایی بكەنەوە    رۆژنامەكانی ئەڵمانیاش بڵاویانكردۆتەوە : بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لای خۆیانەوە بڕی زیاتر لە 90 ملیۆن یۆرۆیان ئامادە كردووە تا لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشكەشی دۆرتمۆندی بكەن و لە میركاتۆی هاوینەی ئەمساڵیشدا ناوبراو ببنە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ   جێ ی باسە : جگە لە ریاڵ مەدرید چەندین یانەی بەهێز و ناوداری كیشوەری ئەوروپا لەسەر هێڵن بۆ دەستەبەر كردنی تواناكانی جودی بیلینگهامی تەمەن 18 ساڵ   بە تایبەتی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی كە لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك لەگەڵ بەڕێوەیەكی كارەكانی گفتوگۆیان ئەنجامداوە و گرێبەستێكی گرانبەهاشیان بۆ كڕینی ئەو ئەستێرە لاوە تەرخان كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە