کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چاڤی هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستی دیمبڵی دەدات

.

12:17 PM - 23/06/2022

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە: چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەوڵدەدات عوسمان دیمبڵی بەنوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رازی بكات، پەیوەندی نێوان یاریزانی ناوبراو لەگەڵ كارگێڕی یانە كەتەلۆنییەكە باش نییەو لەپێشوودا بریاری رۆیشتنیدا، كە ماوەی گرێبەستەكەی لەكۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبێت و چەند یانەیەكی دیاری ئەوروپا هەوڵی دەستەبەركردنی دەدەن، بۆ ئەو مەبەستەش راهێنەری ناوبراو داوای لەئیدارەی یانەكەی كردووە بەهەر شێوەیەك بێت پارێزگاری لەمانەوەی ئەو یاریزانە بكەن و گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە، چونكە پێیوایە ئەو یاریزانە لەگەڵ شێوازو پلانی یاریكردنی گونجاوەو دەتوانێت ئامانجەكەی بهێنێتە دی، ئەمەش لەكاتێكدایە كارگێڕی بەرشەلۆنە پێیوایە ئەگەر لەنوێكردنەوەی گرێبەستی دیمبڵی سەركەوتوو نەبێت دەتوانێت   رافینیا   یان   دی ماریا  بگوازێتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی خراپی بارودۆخی داراییەوە ئەستەمە بتوانێت گرێبەستی دیمبڵی نوێ بكاتەوە كە لەلایەن هەریەك لەیانەكانی چێڵسی و پاریس سان جێرمان-ەوە گرنگی پێدەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە