کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆلیڤێر كان لیڤاندۆڤسكی بێ هیوا كرد

.

11:55 AM - 23/06/2022

ئۆلیڤێر كان-ی سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی بایرن میونش بەلێدوانێك رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەرو گۆڵكەری یانەكەی بێ هیوا كرد، لیڤاندۆڤسكی دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانە باڤاریەكە نازناوی بۆندس لیگای ئەڵمانی بەدەستهێنا رایگەیاند: كە لەمیركاتۆی ئەم هاوینە ریزی یانەكەی بەجێدەهێڵێت و نایەوێت چیتر لە ئال یانز ئارێنا یاری بكات، هەرچەندە ماوەی گرێبەستەكەی لەساڵی داهاتوو تەواو دەبێت، بەڵام ئیدارەی یانەی بایرن میونشن بەو بریارە نارازییەو نایەوێت دەستبەرداری ببێت،  لەو باریەوە  ئۆلیڤێر كان-ی سەرۆكی جێبەجێكاری یانەكە لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاندووە: پەیوەست بە لیڤاندۆڤسكی بارودۆخەكە هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهاتووەو گرێبەستەكەی لەساڵی 2023 كۆتایی دێت، بۆیە داواكارین لەیەكەم رۆژی دەستپێكردنەوەی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ لەیاریگا ئامادە بێت، هەرچەندە بەرشەلۆنە و چەند یانەیەكی تر هەوڵی ئیمزاكردنی گرێبەستی لەگەڵ دەدەن، بۆیە دووبارەی دەكەینەوە كە ماوەی گرێبەستەكەی یەك وەرزی تری ماوە كۆتایی بێت.
.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە