کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی دایكی هەڤاڵ سالار لالە سەرحەد

.

05:06 PM - 22/06/2022

بەڕێز لالە سەرحەد خەلیفە یونس

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو شەفیقە

بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (شەفیقە عومەر فەقێ عەلی)، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو خاتوو (شەفیقە) خانمێکی بەهەڵوێست و لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و هاوسەری بەڕێز لالە سەرحەد خەلیفە یونس سەرۆک عەشیرەتی ڕۆغزایی بوو.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەمە دواناخۆشیتان بێت.

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەخۆتان و خانەوادەکەتان ببەخشێت.

‏‎انا لله و انا الیه راجعون

‏‎قوباد تاڵەبانی
‏‎‏‎سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە