.
03:10 PM - 25/05/2022
ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه 25/5/2022 له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاشكاوانه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و دۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستان و زه‌مینه‌ی هاریكاریی هاوبه‌ش و كاری پێكه‌وه‌یی، تاوتوێكرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه دوای ده‌ستپێشخه‌ری و سه‌ردانی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی، زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ گفتوگۆ و ئاساییكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان هه‌ردوولا و هاریكاریی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له ڕێگه‌ی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆوه، هاتووه‌ته ئاراوه.
هه‌ردوولا بڕیاریان دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك پره‌نسیپی كاری پێكه‌وه‌یی به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له هاوكاری و پاڵپشتیی هه‌ردوولا بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان و داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانی و به‌رده‌وامیی ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندنی دژ به یه‌كتر كرده‌وه.
Write to Gksat.tv
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە