کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جوڵەی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ راگیرا

.

07:01 PM - 20/01/2022

جوڵەی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ راگیرا

 بەهۆی بەفربارینی زۆرو ئاستەنگەكانی هاتوچۆوە، جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی سنوری باشماخ و مەرزی سەیرانبەن لەسنوری قەزای پێنجوێن راگیراوە.
عەبدوڵا غەریب پەیامنێری كەناڵی گەلی كوردستان لە پێنجوێن پێی راگەیاندین كە بەفربارینی زۆر رێگاكانی هاتووچۆی لەنێوان سلێمانی و قەزای پێنجوێن پەكخستووە و بەو هۆكارەش جوڵەی بارزگانی لە دەروازەی سنوری باشماخ و مەرزی كێلێدا لە سنورەكە راگیراوە هەروەك هاتوچۆی گەشتیاریش تائاستێكی زۆر كەمبۆتەوە و تەنها ئەو كەسانە دەتوانن هاتوچۆ بكەن، كە ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆیان پێیەو دەوتوانێت لە رێگاكاندا هاتوچۆی پێ‌ بكرێت.
هاوكات ماوەی ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەفربارین رووی لەزۆرینەی  ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و سەر سنورەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا كردووە، بەو هۆیەشەوە لە بەشێكی زۆری دەروازە سنوریەكاندا ئاڵوگۆڕی بازرگانی راگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە