کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتە نانەوتییەكانی عیراق لە ساڵی رابردوودا 12 ترلیۆن دینار بووە

.

05:59 PM - 17/01/2022

داهاتی نانەوتی عیراق لەساڵی رابردوودا بەرێژەی لەسەدا 88 بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە 12 ترلیۆن دینار.
مەنار عوبێدی شارەزای بواری ئابوری رایگەیاند: ساڵی رابردوو داهاتی نانەوتی عیراق گەیشتۆتە 12 ترلیۆن دینار، كە بەراورد بە ساڵی 2020 بەڕێژەی لەسەدا 88 زیادیكردووە، لەو چوارچێوەیەشدا داهاتی باج بەرێژەی لەسەدا 20‌و داهاتی رسوماتیش بەرێژەی لەسەدا 46 زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردوە: هێشتا هۆكارەكانی بەرزبونەوەی داهاتە نانەوتیەكان روون و ئاشكرا نین، بەڵام بەو بەرزبونەوەیە پێشبینی دەكرێت كۆی داهاتەكانی عیراق لەساڵی 2021دا گەیشتبێتە 102 ترلیۆن دینارو بەرێژەی سەدا 101 پلانەكانی بودجەی ساڵی 2021 بەدی هاتبێت، بەو پێیەی كۆی داهاتەكان بۆ ئەو ساڵە بە 101 ترلیۆن دینار خەمڵاندنی بۆ كرابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە