کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاردانەوەی ئەنچیلۆتی و چاڤی لەدوای یاری كلاسیكۆ

.

02:35 PM - 13/01/2022

 دوابەدوای كۆتایی هاتنی یاری كلاسیكۆی نێوانیان راهێنەرانی هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆچونی خۆیان خستەڕوو، سەرەتا كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رەتیكردەوە یانەی بەرشەلۆنە لەیاریەكە لایەنی باشتر بووبێت و تەئكیدیكردەوە: یاریەكە بۆ هەردوولا هاوسەنگ بوو، بەرشەلۆنە زیاتر كۆنترۆڵی تۆپی كرد و ئێمەش زۆرترین هێرشی هەڵگەراوەمان ئەنجامدا، لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەكرد: بەرشەلۆنە لە رێگەدایە بۆ باشتر بوون و خاوەنی ژمارەیەك یاریزانی باشە بەنمونەی پێدری و فیران تۆرێس و ئەنسۆ فاتی و تەئكیدیكردەوە: ئەو یانەیە لەگەڵ چاڤی باشتر دەبێت.
لای خۆیەوە چاڤی هیرناندیزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرایكرد: بەهەستێكی ناخۆش و خەمبار و روخاوەوە دەگەرێنەوە بۆ بەرشەلۆنە، چاڤی بەرپرسیارێتی لەئەستۆ گرت و ئاشكرایكرد: دەبێت متمانەیان بەخۆیان بێت هەرچەندە روبەروی شكست بوونەتەوە، ئاماژەی بەوەكرد: لەسەرەتای یاریەكە بەبێ متمانەیی یاریمان كرد، بەڵام دواتر گەراینەوە و نزیكبووین لەسەركەوتن، بەڵام ئێمە لەسەر رێگایەكی باشین تا بەبەهێزی بگەرێینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە